كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی عه‌شایه‌ری شاری ئیزه، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری خووزستان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی ناڕازی خوازیاری گۆڕانی دۆخی پێشه‌یی و ئه‌منییه‌تی كارین. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بڕیار وابووه كه مۆعه‌ڵیمانی عه‌شایه‌ری تا به‌رله ساڵی ٩١ باروودۆخی پێشه‌ییان ڕۆشن بكرێته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.