كرێكارانی ئاو وئاوه‌ڕۆی رووستایی شاری پارس ئاباد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ٩ مانگه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته دواخراوه و ئیداره‌ی ئاو وئاوه‌ڕۆی ئه‌م شاره حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی به ته‌ئمین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه كه بووه‌ته هۆی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان. كڕێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: بۆ پێداویستییه ده‌رمانییه‌كانیان تووشی كیشه و گرفتێكی زۆر بوون.