كرێكارانی به‌ندئاوی “شه‌فاروود”، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ربڕی.
پتر له ٩٠٠ كرێكاری به‌ندئاوی “شه‌فاروود” هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی چالاكی ئه‌و پڕۆژه‌یه له دۆخێكی بیلاته‌كلیف دا ده‌ژین و پتر له شه‌ش مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، خاوه‌نكاری ئه‌و پڕۆژه‌یه ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی كیشوه‌ره و به‌رده‌وام كرێكارانی ناچار به به‌ستنی قه‌راردادی كاتی كردووه، ئێستاش به بیانووی جۆراجۆر به‌رده‌وامی عه‌مه‌لیاتی سه‌دسازییان ڕاگرتووه و حه‌قده‌ستی كرێكارانیان هێشتا په‌رداخت نه‌كردووه.