كارمه‌ندانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵ و ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی بیمه و واكسینه نه‌كردنی پێرسۆنێلی ئه‌و ناوه‌نده، له به‌رانبه‌ر به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئیداره‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٠٠ كه‌س له پێرسۆنێلی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان، به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگۆزاری بیمه‌یی و كڕینی پێداویستیه‌كانی ده‌رمان به نرخی ئازاد، له ژێر گۆشارێكی زۆردان. به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كارمه‌ندانه له باروودۆخی خراپی كۆرۆنا هێشتا واكسینی كۆرۆنا بۆیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و شیركه‌تی تراورس له ئاست به‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رپرسیار ده‌زانن.