كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و پێرسۆنێلی شیركه‌تی و حه‌جمی شیركه‌تی دابه‌شكردنی به‌رق، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و پێرسۆنێلی شیركه‌تی به‌رق له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار له به‌رانبه‌ر مه‌جلیس و ناوه‌نده حكومییه‌كانی دیكه‌ی ڕژیم، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی تاكوو ئێستا نچووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه داخوازییه‌كانی كرێكاران و پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته بریتین له: ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی دامه‌زراندنیان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و بێده‌سه‌ڵاتكردنی شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه.