ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له زه‌ره‌رمه‌ندانی شیركه‌تی “ئه‌نبووه سازان”ی ورمێ، له به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له داواكراوانی مه‌سكه‌ن كه ماوه‌ی ١٠ ساڵه سه‌رمایه‌كانیان بۆ دابین كردنی مه‌سكه‌ن له‌م شیركه‌ته خه‌واندووه ته‌نیا له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه درۆكانی به‌رپرسانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بونه‌ته‌وه و هیشتا ماڵه‌كانیان پێ ته‌حویل نه‌دراوه. جێی ئاماژه‌یه كه ناڕازییان چه‌ندین جاره له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ئه‌به‌ن به‌ڵام هیشتا خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.