ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گۆڵان، زه‌ره‌رمه‌ندانی شیركه‌تی ئازویكۆ(سه‌نعه‌تی ماشین سازی ئازه‌ربایجان)، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر دادگای ڕژیم له شاری ته‌ورێز ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زه‌ره‌رمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته به ناونووس كردن و دانی به‌شێك له پاره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌م شیركه‌ته، ٦ هه‌زار ماشینی جی ٣٦٠ یان له‌م شیركه‌ته كڕێوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی چه‌ندین ساڵ ئه‌م شیركه‌ته پێ ڕاگه‌یاندوون كه دڕێژه به به‌رهه‌مهێنان نادات.