كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی ئیسفه‌هان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به سپێردرانی “خانه‌ی هونه‌رمه‌ندان” به بۆنیادی شه‌هید، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه له بینای “خانه‌ی هونه‌رمه‌ندان” به‌ڕێوه‌چوو، هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بوون و به سپره‌ی بیبار هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازییان و بێ‌ڕێزیان پێ كردن. شایانی باسه، ناڕازییان خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی “خانه‌ی هونه‌رمه‌ندان” به خاوه‌نانی ئه‌سڵی خۆی واته هونه‌رمه‌ندان بوون و ڕایانگه‌یاندووه ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.