كۆمه‌ڵێك له كه‌مئه‌ندامانی شارستانی جۆلفا له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی ئیداره‌ی بێهزیستی ئه‌مشاره به كێشه‌وگرفته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ناڕازییان وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی ئیداره‌ی بێهزیستی شارستان سه‌باره‌ت به پشتیوانی له‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا، خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی به‌شداری خه‌ڵك به تایبه‌ت سازمانی مه‌نته‌قه ئازادی ئه‌ره‌س بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان به كێشه‌وگرفتی كه‌مئه‌ندامانی ناوچه دووره ده‌سته‌كان و چالاكی ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئیداره‌ی بێهزیستی شارستانی جۆلفا له ناوچه‌كانی دیكه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.