سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به مۆتاڵباته‌كانیان له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “یوسف به‌همه‌نی” به نوێنه‌رایه‌تی له كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایگه‌یاندووه كه چالاكانی كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشاره‌وه و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ پشتیوانی له‌م كه‌سانه به‌ڕێوه‌چووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دامه‌زراوه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په، یه‌كه‌م كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شه‌كر له مه‌زراكانی نه‌یشه‌كه‌ری ئێرانه كه ٥٠ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرانی تێپه‌ڕ ده‌بێت و به پێی ماده‌ی ٤٤ قانوونی ئه‌ساسی، له كۆتایی ساڵی ١٣٩٤ له لایه‌ن سازمانی خسووسی سازییه‌وه سپێردرا به كه‌رتی تایبه‌ت و له‌كاته‌وه هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی دوو به‌رابه‌ر به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.