كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “كۆڵه‌سه”ی جوانڕۆ، ڕۆژی سێشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به لێدانی مه‌عده‌نێك له‌م گونده و له‌ناوبردنی ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ئه‌م مه‌عده‌نه له ده‌ورووبه‌ری حه‌وت گوندی جوانڕۆ له‌وانه، كۆڵه‌سه، خان ئاوا، كانی سپی، بازان، بازان میره‌كی و كانی گه‌وهه‌ر، هه‌ڵكه‌وتووه كه ئاوی خواردنه‌وه‌ی گوندی كۆڵه‌سه له ٢٠٠ میتری ئه‌م مه‌عده‌نه دابین ده‌كرێ. ده‌شڵێن: خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه سه‌رقاڵی كاری ئاژه‌ڵداری، كه‌شاوه‌رزی و باغدارین و لێدانی ئه‌م مه‌عده‌نه، ده‌بێته هۆی له‌ناو چوونی ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتیان.