رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی پترۆشیمی به‌نده‌ری خومه‌ینی، له ناره‌زایه‌تی به به‌ربه‌ستی نۆێ و شێوه‌نامه‌كانی بێهداشتی، له لایه‌ن سه‌رپه‌ره‌ستی شیركه‌ت، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ره‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی نه‌خۆشیی كۆرۆنا و باروودۆخی نایاسایی به‌نده‌ری خومه‌ینی، سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌م شیركه‌ته حازر به به‌رێوه‌بردنی به‌ربه‌سته ته‌ندرووستییه‌كان نییه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته، تووشی كۆرۆنا بوون و به‌شێكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.