رۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی میلادی تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به باروودۆخی پیشه‌ییان له نێو بینای ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له‌م په‌ره‌ستاره نارازییانه ده‌ڵێت: حه‌قی كۆرۆنایان په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌هاش كارانه‌ی په‌ره‌ستاران زۆر ده‌مێكه سابیت ماوه و حه‌قده‌سته‌كانیان هیچ گۆرانكاریێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. شایانی باسه په‌ره‌ستاران هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای تارێفه‌دانان له سه‌ر خزمه‌تگوزاری په‌ره‌ستارانن. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌رچی نزیك به ١٤ ساڵ له په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.