كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی شیراز، رۆژی دوشه‌ممه ٦ی رێبه‌ندان، له نێو ببینای ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
ئه‌م په‌ره‌ستارانه رایانگه‌یاندووه كه، به‌رێوبه‌رانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌بی موتالیباتیان به رووی یاساكان و به‌خشنامه‌كان په‌رداخت بكرێت. له‌م دوایانه به‌خشنامه‌یه‌ك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌وه بۆ به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ركراوه به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كان بایه‌خی پێ ناده‌ن. شایانی باسه نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی شیراز ده‌ۆڵه‌تی نییه و خسوسیه و مه‌شمولی یاسای كار و بیمه‌ی ئیجتماعین. ئه‌م په‌رستارانه ده‌رباره‌ی چه‌ند خواستی سه‌ره‌كییان ڕایانگه‌یاندووه كه بردنه‌سه‌روه‌ی ئاستی حقوق و كارانه و باشتر كردنی باروودۆخی پیشه‌یی، به‌رده‌وام یه‌كێك له‌و خواستانه بووه كه پێرسۆنێل و په‌رستارانی به‌شی خسووسی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه خوازیاری وه‌دی هاتنی بوون.