رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی له‌ناره‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشیتن به داخوازیه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی به شێوه‌ی به‌رێوه‌چوونی یاسای دامه‌زراندنیان نارازین و خوازیاری گه‌رانه‌وه به شێوه‌ی پێشوون. جێی ئاماژه‌یه، ته‌عیین ته‌كلیف نه‌كردنی مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌كیان ساڵانێكه مۆعه‌لیمی پێش ده‌بستانین و له‌گه‌ڵ رۆیشتنه‌وه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نیان ئه‌مه كۆتا ده‌رفه‌تیانه بۆ دامه‌زراندن.