کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گه‌ڵاڵه‌ی ئاودێریی ده‌شتی سیستان

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی گه‌ڵاڵه‌ی ئاودێریی ده‌شتی سیستانی ناسراو به‌ گه‌ڵاڵه‌ی ٤٦ هه‌زار هێكتاری، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٧ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ ژێر چاوه‌دێریی شیركه‌تی په‌یمانكاریی “جه‌هادی نه‌سری هه‌مه‌دان”دا خه‌ریكی كارن، خوازیاری دانی گشت حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، هه‌تا ئێستا جێژنانه‌ و پاداشی سه‌ری ساڵی ٩٨یشیان پێنه‌دراوه‌.  شایانی باسه‌، خواستێكی دیكه‌ی ئه‌م كرێكارانه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ سه‌ر كاری كرێكارانی ده‌ركراوه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه،‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ نزیك به‌ ٢ هه‌زار كرێكاری هه‌بووه‌ به‌ڵام دواتر له‌م ژماره‌یه‌ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار به‌ بیانووی جۆراوجۆره‌وه‌ ده‌ركراون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-