ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی شوماڵ له مازه‌نده‌ران، له ناڕه‌زاریه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئیداراه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی شوماڵ له شاری ساری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده خوازیاری یه‌كسان سازی باروودرخی كاری كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته بوون و ڕایانگه‌یاند كه گه‌ڵاڵه‌ی گۆرانی دۆخی پێشه‌یی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران له ته‌واوی به‌شه‌كان به‌ڕێوه‌چووه و ته‌نیا كرێكارانی به‌شی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی هێله‌كان له‌م مافه پشت گوی خراون. هه‌روه‌ها كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده خوازیاری درانی حقووقه دواخراوه‌كانیان بوون.