ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢ی گۆڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی پاڵاوگه‌ی ته‌ختی جه‌مشید له سایتی پارسی جنووبی، له ناڕه‌زایه‌تی به له خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده زیاد كردنی حقووقه‌كانیان به پێی یاسای كار و هه‌روه‌ها زیاد كردنی مره‌خه‌سیكانیانه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی له باروودۆخی خراپی كۆرۆنا گۆشاری كاری زۆریان له‌سه‌ره و شیركه‌ت له كه‌مترین هێزی كار كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و ئه‌مه گۆشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده.