كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی واگۆن سازیی زه‌ره‌ند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تی به هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازی كه له سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه، ڕایانگه‌یاندووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی شیركه‌تی واگۆن سازی، به‌ڵێنییه‌كانی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان به‌جێ نه‌هێناوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كار، سه‌رۆكی ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه، له‌جیات وڵامدانه‌وه به كرێكاران، داخوازییه‌كانی ئه‌وانی “ناڕه‌وا” وه‌سف كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیاندا، له‌سه‌ر ڕێكخه‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سكاڵا تۆمار ده‌كات. هاوكات كرێكارانی ناڕازیش جه‌ختیان كردووه كه به‌هۆی گرانی و گوشاری ئابووری، پێویسته حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد بكرێت تا بتوانن هه‌زینه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.