كرێكارانی شاره‌داری “نوورئاباد مه‌مه‌سه‌نی” ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری “نوورئاباد مه‌مه‌سه‌نی” سه‌ر به ئۆستانی فارس، مانگانه ته‌نیا بڕی سێ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن كه به له‌به‌ر چاو گرتنی به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕووژانه‌ی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان، جوابده‌ره‌وه‌ی مه‌عیشه‌تی ئه‌وان نییه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی جیا له كه‌م بوونی حقووقه‌كانیان، خاوه‌نكار جژنانه، پاداش و سه‌نه‌واتی ساڵی پاریشی په‌رداخت نه‌كردووه.