كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی خه‌ده‌ماتی شاره‌داری كوت عه‌بدوڵڵا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری شۆرای شار كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له مانگه‌كانی پێشتریش حه‌قده‌سته‌كانیان به نیوه‌چڵی وه‌رده‌گرت. شایانی باسه كرێكارانی شاره‌داری كوت عه‌بدوڵڵا ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.