كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی شووشته‌ر، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٤ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نزیك به ٥٠٠ كرێكار له شاره‌داریی شووشته‌ر به شێوه‌ی په‌یمانكاری، قه‌راردادی و ڕه‌سمی خه‌ریكی چالاكین كه لانیكه‌م ٤ مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه بێجگه‌له دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، موتالباتی پێوه‌ندیدار به حه‌قی بیمه‌ی ساڵه‌كانی ٩٦ و ٩٧یشیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندیدار وڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی كرێكاران نه‌بووه.