ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٤ی زه‌نجان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان چه‌ندین مانگه به ڕێكخراوی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌دراوه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌داری له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا باروودۆخی پیشه‌یی كرێكارانی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی له حاڵه‌تی گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆوه بۆ په‌یمانكاری گۆڕیوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه شاره‌داری به گوشار خستنه سه‌ر كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی ناوچه‌ی ٤ی زه‌نجان، ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی ئه‌وانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.