ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی په‌یمانی مۆخابرانی “قۆم”، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆته‌كان، كارمه‌ندانی شیركه‌تی مۆخابراتی “قۆم” خوازیاری جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان بوون. به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و ناڕازییانه، كارمه‌ندانی په‌یمانی مۆخابراتی “قۆم” سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ٧ ساڵ پێشینه‌ی كاری، هێشتا یاسای گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه و چه‌ندین مانگیش حقووقی دواخراویان هه‌یه كه خوازیاری په‌رداختی بوون.