کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو شارومەندە بە ناویسەحەر مەهدی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.