كرێكارانی بێكار كراوی كارخانه‌ی قه‌ندی یاسووج ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، له ئاست پێشێل كرانی مافه‌كانیان بۆ چه‌نده‌مین جار له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به‌سه‌ر حوكمی سپاردنی كارخانه، كرێكارانی بێكاركراوی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و له‌و ماڵانه‌ی كه پێشیان دراوه كراونه‌ته ده‌رێ. به‌وته‌ی ناڕازییان، كارخانه‌ی قه‌ندی یاسووج له ساڵی ٩٥ به‌دوای ماوه‌یه‌كی كورت كه سپێردار به كه‌رتی تایبه‌ت، ته‌عتیل كرا. ده‌شڵێن: حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به ده‌یان هه‌زار كرێكاری وه‌رزی و ٣٠٠ كرێكاری دائێمی ئه‌م ناوه‌نده له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.