كارمه‌ندانی شیركه‌تی بێهداشت و ده‌رمان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، به شێوه‌ی هاوكات و سه‌رتاسه‌ری له به‌رامبه‌ر ئۆستاندارییه‌كانی شاره‌كانی ئێران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان و نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان بوون.
كارمه‌ندانی شیركه‌تی بێهداشت و ده‌رمانی، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، خوزستان، كرمان، لورستان، مه‌ركه‌زی و یه‌زد، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی شاره‌كانی خۆیان، له‌ئاست هه‌ڵاواردن، پێشێل كرانی مافه‌كانیان له لایه‌ن شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان ده‌ڵێن: كرێكارانی شیركه‌تی له مه‌زایای وه‌ك ٥٠ له‌سه‌دی به‌هره‌مه‌ندبوون له یاسای خزمه‌تگوزاری كشوه‌ری بێبه‌شن.