رۆژی دووشه‌ممه ٦ی رێبه‌ندان، كۆمه‌لێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌میین ئیجتماعی له ئۆستانه‌كانی ،تاران، مازه‌نده‌ران، قه‌زوێن، یه‌زد، ئیسفه‌هان و گیلان، له ناره‌زایه‌تیی به سه‌ره‌نج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ناوه‌نده به داخوازییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای رێكخراوی به‌رێوبه‌ری به‌رنامه‌رێژی، و هه‌روه‌ها ئۆستاندارییه‌كان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی كۆی گشتی داخوازیه‌كانیان: به‌رێوه چوونی یاسای هاوسانسازی حه‌قده‌ست، په‌رداختی پاداشی ئاخری ساڵ، چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هه‌روه‌ها حیساب كردنی سه‌وابقی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان له موحاسیباتی هاوسانسازی، ڕاگه‌یاند. پێش ئێستاش خانه‌نشینكراوانی ئه‌م ناوه‌نده، چه‌ندین جار ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری، و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر وه‌كوو جاران كاربه‌ده‌ستان و به‌رێوبه‌ران ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نج نه‌ده‌نه خواسته‌كانیان و داخوازیه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وام و درێژه‌ی ده‌بێت.