رۆژی پێنج شه‌ممه ٣٦ی خاكه‌ڵێوه، كۆمه‌ڵێك له ده‌رمانسازانی شاره‌كانی هه‌مه‌دان، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان، تاران، شیراز و چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری دیوانی باڵای ئیداری ئێران بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای وه‌زارڕتی بێهداشت سه‌باره‌ت به خزمه‌تگۆزاری ده‌رمانی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نارازیان له به‌رانبه‌ر زانكۆی علووم پزیشكی و بینای جێگری خۆراك و ده‌رمان له شاره‌كانیان و له تاران له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆرانی پێكهاته‌ی ئه‌نجۆمه‌نی ده‌رمان سازان، لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی سازكردنی ده‌رمانخانه و دامه‌زرانی هه‌زاران ده‌رچووی به‌شی ده‌رمانسازی زانكۆكان.