ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ بانگهێشتی سه‌رانسه‌ری، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خانه‌نشینكراوان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه، كرماشان، ته‌ورێز، ئه‌راك، شووش، مه‌شهه‌د، سنه، شووشته‌ر، قه‌زوین، ئه‌رده‌بیل، ئیسفه‌هان، گۆرگان، ئیلام، كرمان، نه‌یشابوور، ڕه‌شت، شیراز، سیستان و به‌لووچستان، بێهشه‌هر، بووشهر، كه‌ره‌ج و تاران له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ڕژیم به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی تاران له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان به له‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نابه‌رابه‌ری له‌په‌رداختی حقووقه‌كان، به‌ڕێوه‌نه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، مافی ده‌رمانی خۆرایی و له‌خواره‌وه‌بوونی حقووقه‌كانیان ده‌ڕبڕی.