ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گوڵان، به دوای بانگهێشتی كۆبوونه‌وه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، خانه‌نشینكراوان بۆ چه‌نده‌مین جار له تارانی پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی وڵات له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت به خواسته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له تاران و شاره‌كانی كرماشان، برووجرد، خوووزستان، هۆرمۆزگان، ئیسفه‌هان،ئه‌لبۆرز، ئه‌راك، قه‌زوین، شووش، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، بێهشار،بووشێهر، شیراز، زه‌نجان و ئه‌رده‌بیل ، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ته‌ئمین ئیجتیماعی شاره‌كانیان، خوازیاری به‌دێهاتنی داخوازییه‌كانیان بوون.