ژماره‌یه‌كی زۆر له خانه‌نشینكراوانی شاره جیاجیاكانی ئێران رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌ڵێوه، به دوای بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تاران، ئه‌هواز، كرمان، بێهشار، شیراز، ئه‌راك، ئیلام، یه‌زد، قه‌زوین، بجنوورد و مه‌شهه‌د، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان بوون.