ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژمارەیەك لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌مه‌زراندنیان له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نوسراوه خوازیاری دامه‌زراندنیان بوون و هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، ماوەی چەندین ساڵە بە بیانوی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش دانەمەزراون، ئێستا نە شەڕی داعش ماوە و نە قەیرانی دارایی، لەبەرئەوە پێمانوایە هیچ بیانویەك نەماوە بۆ ئەوەی فەرمانی دامەزراندنمان بۆ دەرنەچێت. ئەوە لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردودا زیاتر لە ٢٠ جار، خوێندكارانی ده‌رچوی زانكۆ و پەیمانگاكان كە ژمارەیان هه‌زار و ٦٣٩ كەس ده‌بێ خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوای دامەزراندن دەكەن.