ژماره‌یك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ناوچه‌ی ٦ی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانی ئه‌و كرێكارانه كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
ناڕازییان به به‌ستنی جادده و ڕێگه نه‌دان به هاتووچۆی ماشینه‌كان خوازیاری وه‌رگرتنی به‌ته‌واوه‌تی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه بوون. سه‌ره‌ڕای چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستی و مادده خۆراكییه‌كان و دۆخی ناله‌باری ئابووری و هه‌ڵئاوسان له ئێران‌دا، پێنه‌دانی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی بۆ ئه‌و ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانیان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانی وه‌رده‌گرن.