ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و بیمه دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه لانیكه‌م ٣٠ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده، به نوێنه‌رایه‌تی له ٥٠٠ كرێكاری شاره‌داری ناوچه‌ی ٣ی ئه‌م شاره، له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی ٤ مانگ حقووق و بیمه دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌داریه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له كرێكاران كردووه هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌یان به‌ڕێوه‌برد.