ماوەی چوار مانگە كرێكارانی كۆمپانیاكانی پاكەوانی ناو نەخۆشخانەكانی “هەڵەبجە” موچەیان پێنەدراوە و بەوهۆیەوە، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی ناڕازی داوای چوار مانگە مووچه‌ی دواكه‌وتوویان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خاوه‌ن كۆمپانیاكان به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن و هەندێك مانگ ٣٠٠ هەزاریان پێدەدەن و هەندێك مانگیش ٢٩٠ هەزار دینار. كرێكارێك له‌وباره‌وه وتی: موچەكانمان پێنادەن و دەستی دەستیمان پێدەكەن، ئەگەر ئێمە نەبین نەخۆشخانە هەموو كارەكانی دەوەستێت، ئێمە ئیشی حكومەت دەكەین پێویستە موچەكانمان پێبدات، تا مانگی نیسان موچەكانمان سەر بەكۆمپانیا بوو، بەڵام لەو كاتە بەدواوە خراوەتە سەر حكومەت و وەزارەتی تەندروستی تائێستا پێمانی نه‌داوه.