ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، “ئیسماعیل به‌خشی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی حه‌وت ته‌په له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “كیان پیرفه‌له‌ك” سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندوویانه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له‌و دیداره دا وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دان به ڕێگای پڕ شانازیان. “ئیسماعیل به‌خشی” له ئه‌كانتی تویته‌ری خۆی نووسیوه: “هیچ كات بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ڕۆژێك له‌وه‌ها باروودۆخێكدا بم هه‌ست ده‌كه‌م له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌ی خۆم حازر بووم زۆر حاڵێكی ناخۆش بوو بۆ هه‌موومان”