به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە چالاکانی ئەنجومەنی سنفی مۆعه‌لیمانی “کوردستان و مەریوان” لەگەڵ بنەماڵەی مۆعه‌لیمانی دەستبەسەرکراو، لەوانە “ئه‌سکەندەر لۆتفی” و “مەسعوود نیکخا” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئۆستان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، هاوکات لەگەڵ سه‌فه‌ری وەزیری ئامووزش و په‌ۆوه‌رشی کۆماری ئیسلامی بۆ شاری سنە، مۆعه‌لیمان و فەرهەنگیانی مه‌ریوان لە به‌رده‌م ڕێکخراوی “سولەیمان خاتر”ی سنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ئازادی مۆعه‌لیمانی به‌ندكراو بوون.