کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ٨٦مین حه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌، له‌و زیندانه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌ندكراوانی ژنی سیاسی له‌ ئه‌و زیندانه‌ به‌ سووتاندنی په‌تی سێداره‌ و وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی“، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر“، “نا بۆ سێداره‌“، “تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ به‌رده‌وامین” و “ژن، ژیان، ئازادی“، و هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی سروودی “خون ئه‌رغه‌وانها“، دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه‌ بوون. شایانی باسه‌ مه‌ئمورانی ئه‌و زیندانه‌ به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها بێده‌نگ كردنی ناڕازیان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ژنان، به‌ڵام به‌ هۆی خۆڕاگری و مقاومه‌تی به‌ندكراوان، ناچار به‌ پاشه‌كه‌شه‌ بوون.