ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری “هانووفێر”ی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “له هانووفێره‌وه تا تاران، خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ ئێران” و “له كوردستان تا تاران، چاو و ڕووناكی ئێران” و “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به دوو زمانی فارسی و ئاڵمانی به‌رز كرده‌وه. له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دا به‌شداربووان به خوێندنه‌وه‌ی ناوی ١٥ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی كه‌ره‌ج كه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و هه‌روه‌ها به ئاماژه‌كردن به دۆخی خراپی “تووماج ساڵحی” له زیندانی كۆماری ئیسلامی، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد و له كوتاییدا چه‌ند كه‌س له ئاماده‌بووان له‌سه‌ر ئه‌و ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه قسه و باسێكیان پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد.