ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داری شووش له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داخوازیه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه كۆ بوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی ٤ مانگی ڕابردوو، پێنه‌دانی بڕه پاره‌ی حه‌قی بیمه و دانه‌مزراندنیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. شایانی زیاتر له ٣٠٠ كرێكار به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ماوه‌ی ١٧ ساڵه له‌و شاره‌داریه‌دا خه‌ریكی كران كه هه‌تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ فه‌رمی كردنه‌وه و دامه‌زراندنی ئه‌و كرێكارانه نه‌دراوه. به‌وته‌ی ئه‌و كرێكارانه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو حه‌قده‌سته‌كانیان ٤ بۆ ٦ مانگی ده‌خایاند هه‌تا وه‌ریان ده‌گرت كه چی ئه‌و كارمه‌ند و كرێكارانه‌ی كه به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌و شاره‌داریه‌دا خه‌ریكی كار بوون هه‌موو مانگێك له سه‌ر واده‌ی خۆی حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رده‌گرت.