ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ساڵی تازه دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له ئاست بڕیاری شۆرای باڵای كاری ڕژیم بۆ دیاری كردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ساڵی تازه ناڕازین و هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مه‌سكه‌نی سازمانی، وه‌لانانی قه‌راردادی كاتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی “ئیسماعیل به‌خشی” بۆ سه‌ر كارن.