ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شركه‌تی “تولی پێرس”ی شاری قه‌زوێن له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسیان و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركهتهوه كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته پاش سێ مانگ ناڕوونی چاره‌نووسی كاركردنیان و وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركهتهوه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته به بیانووی قه‌یرانی دارایی بڕیاری ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك كرێكاریان ده‌ركردووه و به‌وته‌ی یه‌كێك له ناڕازییان، له ئێستادا ١٦٩ كرێكار به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی و ٣٥ كرێكاری دیكه له به‌شی پێچانه‌وه‌ی ئه‌و شێركه‌ته‌دا ده‌كه‌ن.