ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌ر ئاوی” ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و سه‌ره‌ڕای داخستنی ده‌رگای ژووری به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه، به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌شیان له‌و كارخانه‌یه ده‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م كارخانه‌یه له به‌شی ده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت گۆڕدرا، ڕۆژ له دوای ڕۆژ كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه ڕوو له هه‌ڵكشانه و كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه بێكار كراون و هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان پێ‌نادرێت. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌كیترین داواكاری كرێكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌وه بووه كه خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و كارخانه‌یه دیسانه‌وه بۆ به‌شی ده‌وڵه‌تی بگۆڕدرێت.