ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ناڕازی لوبنان دژبه ڕێگری كردن ده‌وڵه‌ت له هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌كانیان له بانك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیری لوبنانی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی خه‌ڵكی لوبنان بۆ جارێكی دیكه خۆپێشاندانه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و ڕۆژی ڕابردوو كاتێك ده‌یانویست پاره‌كانیان له بانك بێننه ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕێگریان لێكرا و ناڕازیان به ئاگردانی لاستیك و فڕێ دانی كۆكتل مۆلۆتۆف بۆ نێو بانكه‌كه له شه‌قامی حه‌مڕا كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتی لوبنان له ساڵی ٢٠١٩ی زاینیه‌وه تووشی قه‌یران بووه به‌جۆڕێك كه ئابووری ئه‌و وڵاته داڕماوه و نه‌خدینه‌یی چووه‌ته سه‌ره‌وه و بانكه‌كان ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵك داراییه‌كانیان له بانك ببه‌نه ده‌ره‌وه و له ئێستادا نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی ١١٠ هه‌زار لیری لوبنانیه.