سرویسی هه‌واڵنێری حیزبی كرێكارانی توركیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “جان ئاتاڵای” نوێنه‌ری به‌ندكراوی پاڕله‌مان له شاری خه‌تای، له ٣٦ ئوستانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان ئه‌نجام داوه.
“جان ئاتاڵای” له ڕێكه‌وتی ٥ی ئاوریلی ٢٠٢٢ له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵات” به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی ١٤ی مه‌ی وه‌كوو ئه‌ندام پاڕله‌مان هه‌ڵبژێردرا به‌ڵام، دادگای توركیا هیشتا بڕیاری ئازادی ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌ی ده‌ر نه‌كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، لایه‌نگرانی حیزبی كرێكارانی توركیا، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “ئاتاڵای” له ٣٦ شار و ٨٥ ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه و تراكت و به‌یانیه‌یان بڵاو كردۆته‌وه.