کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو له‌ به‌رده‌م زیندانی ورمێ

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو له‌ به‌رده‌م

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو له‌ به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ورمێ كۆبوونه‌وه‌ و دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر “حه‌مید حسین نژاد حه‌یده‌رانلوو” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، رۆژانی پێنجشه‌ممه و جومعه، ڕێكه‌وتی ‌ ٢٨ و ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی “حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو“، هاوكات له‌ گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو، له‌ به‌رده‌م زیندانی ورمێ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ بوون. یه‌کێ له نارازیان له به‌رده‌م زیندان ده‌لێت‌ “به‌ پێی به‌لگه‌كان، سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ تۆمه‌تی خه‌باتی چه‌كداری دژ به‌و به‌ندكراوه‌، به‌ ته‌واوی ناڕه‌وایه‌ و ته‌نانه‌ت ناوبراو هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌“.