ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپوڕ، مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانکۆى هەڵەبجە بەهۆى پێنەدانى حه‌قده‌سته‌كانیان لەبەردەم بیناى زانکۆ كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ماوەى ٥٠ ڕۆژە حه‌قده‌ستیان وەرنەگرتووە و تا ئەم ساتەش هیچ جۆرە دڵنیاییەک نییە بۆ وەرگرتنى ئەو مووچەیە، لەکاتێکدا هاوپیشەکانمان لە زانكۆكانی هەولێر و دهۆک گرفتى مووچەیان نیە و ئێمه‌ش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاریین وه‌كوو مامۆستایان و كارمه‌ندانی پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و حه‌قده‌سته‌كانمان له كاتی خۆیدا په‌رداخت بكه‌ن.