ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆی ئازادی ماهشه‌هر له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌قده‌ستی مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆی ئازادی ماهشه‌هر دواخراوه و حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پێشووش به ته‌واوی نه‌دراوه. ناڕازیان ده‌ڵێن: نه‌دانی حه‌قده‌ست گوشاری بۆ هێناون و ناتوانن پێداویستیه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن. مامۆستایان و كارمه‌ندانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیای نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.