ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به وشكبوونی زایه‌نده‌ڕوود و زه‌ره‌رمه‌ندبوونیان كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.
به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ٢٢ ساڵه ده‌نگی ناڕزایه‌تییان به‌رزكردووه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه و ئه‌م جاره‌ش بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵكۆ به‌رپرسانی ڕژیم بچن به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه. جووتیارێكی ناڕازی وتی: له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌رده‌وام زیانیان دیوه و ئه‌مساڵیش زیاتر له ساڵانی پێشوو به‌هۆی كه‌مئاوی و نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕووده‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.